جیهان

ڕووسیا پێشبینی جەنگی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

25/04/2024
mushak

دەنگوباس

سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵات لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا، ئاماژەی بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ژێر ناوی "پلاتفۆرمی ڕۆژهەڵات: ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا" لە ناوەندی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتیی مالتیمیدیای گروپی میدیایی "ڕووسیا سێگۆدنیا" ڤیتالی ناعومکین، سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵات لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا، ئاماژەی بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتمەداران بە سەرۆکایەتی ڕووسیا دەتوانن ڕێگری لەو شەڕە بکەن.

ڤیتالی ناعومکین لە وەڵامی پرسیارێکدا لەو بارەیەوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بەداخەوە ئەگەری شەڕی ئەتۆمی هەیە، بەڵام سەرکردە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارانی ڕووسیا، هەموو هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی ئەو شەڕە دەدەن.

گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکدایە، کە ئێران لە 14ی نیسان هێرشێکی بۆ سەر “ئیسرائیل” دەستپێکرد، ئەمەش لە وەڵامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا هات، کە چەند بەرپرسێکی سیاسی ئێران تێیدا کوژران.

دواتریش لە 19ی نیسان ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە ئەسفەهانی پایتەختی ئێران ئەنجامدا، کە دواتر میدیای فەرمی وڵاتەکە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشەکە ئەنجامدراوە، کە لەلایەن سیستمی بەرگری وڵاتەکەوە توانراوە تێکبشکێنرێت.


#ڕووسیا