جیهان

نرخی زێڕ زیاتر لە 90 دۆلار دابەزی

23/04/2024

دەنگوباس
نرخی زێڕ دابەزینی گەورەی تۆمار کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە 90 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و هەر ئۆنسەیەک بوو بە دوو هەزار و 295 دۆلار.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە نرخی ئۆنسەیەک لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە دوو هەزار و 388 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.
دابەزینی نرخی زێڕ بۆ دامرکانەوەی مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەمدواییە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی تاران لە بەها و کاریگەریی ئەو هێرشەی کەمکردەوە کە ئیسرائیک کردییە سەر چەند پێگەیەکی کۆماری ئیسلامی لە نێو شاری ئەسفەهاندا.

#ئابووری